AP ١٤٠٥ گوڵان ١٥ ٠٧:٥٠

عێراقچی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەرەوپێشچوونی بووە

عێراقچی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەرەوپێشچوونی بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: پێشهاتەکانی گەرووی هورمز بە ڕوونی نیشان دەدەن کە قەیرانێکی سیاسی چارەسەری سەربازیی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: پێشهاتەکانی گەرووی هورمز بە ڕوونی نیشان دەدەن کە قەیرانێکی سیاسی چارەسەری سەربازیی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتێکدا دانوستانەکان بەهۆی هەوڵەکانی پاکستانەوە بەرەوپێشەوە دەچن، ئەمریکا دەبێت وریا بێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەلایەن کەسانی تێکدەرەوە نوقمی ناو زەلکاو نەکرێت؛ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش هەر بەو شێوە.

عێراقچی وتی: "پرۆژەی ئازادی" "پڕۆژەی بنبەستە".

News ID 59405

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha